ئەگەری شكستهێنانی زۆرە: پاشەكشەی پارتی لە كاندید كردنی فوئاد حوسێن ئاشكرادەبێت زانیاری بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت دوای جەژن پارتی كاندیدی خۆی بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق یەكلادەكاتەوە و هێشتا كەس بریاری كۆتیی لەسەر نەدراوە.

مەیادە نەجار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی پارتی بە میدیا عێراقیەكانی رگەیاندووە د.فوئاد حوسێن بەربژێری پارتی بۆ وەزیری دەرەوە هیچ حەزێكی نیە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە یان هەر پۆستێكی تر وەربگرێت، بۆیە دوای جەژن پارتی ئەوە یەكلا دەكاتەوە كێ پۆستەكە وەردەگرێـت.

جێی باسە ئەوە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو پارتی تەئكیدی لەسەر ئەوە دەكردەوە كە تاكە كاندیدیان بۆ وەزیری دەرەوە د.فوئاد حوسێنە و ئامادەنین بیگۆرن. بەگوێرەی بۆچونی چاودێرانی سیاسی بەهۆی پێداگری لایەنە شیعیەكان و لەبەر مەترسی ئەوەی وەك چۆن لەكاتی كاندیدبونی بۆ سەرۆك كۆماری پارتی شكستی هێنا لەوەی لایەنەكان رازی بكات دەنگ بەناوبراو بدەن، مەترسی دوبارە بونەوەی هەمان سیناریۆ هەیە كە خراپ لەسەر پێگەی پارتی دەكەوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.