داواكاریەكی گرنگ لەبارەی گێرانەوەی موڵك و ماڵی دەوڵەت ئاراستەی كازمی دەكرێت “هەرێم دەگرێتەوە؟”

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

غایب عومەیری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون رایدەگەیەنێت پێویستە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كەیسی دەستگرتن بەسەر موڵك و ماڵی دەولەت بكاتەوە و سەرجەم ئەو شوێنانەی لەلایەن حیزب و كەسایەتیەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و موڵكی دەولەتن، داواشی كردن هەموویان وەربگیرێتەوە چونكە بەشێك لە دامەزراوەكانی دەولەت بەبێ شوێن ماونەتەوە.

جێی باسە ئەو داواكاریە لە كازمی لە كاتێكدایە لە هەرێمی كوردستانیش رێژەیەكی زۆر لە موڵك و ماڵ و زەوی گشتی لەلایەن حیزب و سەركردەكانەوە بە نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوە، ئەگەر ئەو پرۆسەیە دەستپێبكات هەرێمی كوردستانیش بەبروای چاودێران پێویستە بگرێتەوە.

لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم هاتوە گێرانەوەی مولك و ماڵی گشتی كە دەستی بەسەرداگیراوە یەكێكە لە پرۆژەكان، بەڵام هیچ ئاسۆیەك بۆ جێبەجێكردنی دیار نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.