ڕونكردنەوەیەك لە بریاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران  بۆ ستاندەر لەبارەی هەوالێكی كاندیدی وەزیری دەرەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

ستاندەر

د.مەیادە نەجار بریاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رونكردنەوەیەك كە بۆ سایتی ستاندەر ناردوویەتی لەبارەی هەوالێك كە پێشتر لەسەر زاری ئەو لە میدیای عێراقی بڵاوكراوەتەوە و ستاندەر وەریگرتوە كە ئاماژە بە یەكلایی نەكردنەوەی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق كرابو، ناوبراو رایدەگەیەنێت د.فوئاد حوسێن تاكە بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ وەزیری دەرەوە.

ئەویش لە وەڵامی هەوالێكی سایتی ستاندەر كە لە سایتی (ئەلمەعولمە)ی عێراقی وەرگیرابو، كە بەگوێرەی هەواڵەكە  بریاردەری فراكسیۆنی پارتی وتویەتی د.فوئاد حوسێن ویستی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوە یان هەر پۆستێكی ترنیە، د.مەیادە نەجار لەمبارەیەوە لە رونكردنەوەكە رایگەیاندووە ” گوایە لە سایتێکی عەرەبی لێدوانەکەی منتان وەرگرتووە، بەڵام لێرەوە بە بەڕێزتان و رای گشتی ڕادەگەیەنم کە ئەو هەواڵ و لێدوانە دوورە لە ڕاستیەوە و بەندە هیچ جۆرە لێدوانێکی سەبارەت بەم پرسە بۆ هیچ سایت و کەناڵێکی ناوخۆی و عێراق نەداوە.

دەقی رونكردنەوەكە بخوێنەوە:

بۆ سایتی ساندەر

سڵاو و ڕێز

ئەمڕۆ ٢٠ی ئایار، لە سایتی بەڕێزتان لێدوانێک بەناوی بەندەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە بەربژیکردنی بەڕێز(د.فواد حسین) بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراق، هەرچەندە ئاماژەتان بەناوی سەرچاوەی هەواڵەکەتان نەداوە کە گوایە لە سایتێکی عەرەبی لێدوانەکەی منتان وەرگرتووە، بەڵام لێرەوە بە بەڕێزتان و رای گشتی ڕادەگەیەنم کە ئەو هەواڵ و لێدوانە دوورە لە ڕاستیەوە و بەندە هیچ جۆرە لێدوانێکی سەبارەت بەم پرسە بۆ هیچ سایت و کەناڵێکی ناوخۆی و عێراق نەداوە.

بەڕێز(د.فواد حسین) تاکە بەربژیری پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئێمەش لە پەڕلەمانی عێراق بە هەموو توانایەکمانەوە پشتگیری لەبەڕێزیان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم پۆستە.

ئەدریس و ژمارەی مۆبایلی بەندە ئاشکرایە دەتوانرێت بۆ راست و دروستی هەر هەواڵ و لێدوانێک ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی خوێنەران و رای گشتی چەواشە نەکرێن.

لەگەڵ ڕێزدا…

د.میادە محمد نەجاڕ

بڕیاردەری فڕاکسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی عێراق.

٢٠ـی ئایارـی ٢٠٢٠

 

لینكی هەواڵەكەی   سایتی (ئەلمەعلومە) كە ستاندەر زانیاریەكانی لێوەرگرتبو:

حزب البارراني: فؤاد حسين غير طامح بأي منصب ومرشح الخارجية سيعلن بعد العيد

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.