هیومان ڕایتس وۆچ ڕەخنەی تووند لە وڵامی بەرپرسانی هەرێم بۆ خۆپیشاندانەکانی دەهۆک دەگرێت و دەڵێت ئەگەر حزبەکان لەپشت خۆپیشاندانەوە بن چ کێشەیەکی تێدایە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 462 جار بینراوە

ستاندەر

بەلکیس ویلە لێکۆڵەر باڵا لەبەشی قەیران و ئاڵۆزیەکانی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە نوسینێکیدا کە باسی کە خۆپیشاندانەکەی ئەو دوایەی دەهۆک کردووە ڕەخنەی تووند لە بەرپرسانی هەرێم دەگرێت و نوسیویەتی حکومەتی هەرێم بزمارێکی تری لە تابووتی ئازادی ڕادەربڕیندا.

ئەو لێکۆڵەرە ڕەخنەی لە وڵامەکانی بەرپرسانی هەرێم سەبارەت بە خۆپیشاندانەکە گرتووە و دەڵێت، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكان هۆكاری دەستگیركردنی خۆپیشاندەران بۆ رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا گەڕاندۆتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە سەرجەم رێكارەكان و كۆت و بەندەكانی بەردەم هاتوچۆ هەڵگیراون و هیچ بەربەستێكیش لەبەردەم گردبوونەوەدا رانەگەیەنراوە. هەروەها نوسیویەتی ئەگەر لێدوانەكانی دیندار زێباری و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆكی ڕاستبن کە دەڵێن لایەنە سیاسیەكان لە پشت خۆپیشاندانەكەوە بوون، ئەوە چ کێشەیەکی تێدایە.

بەلکیس پێی وایە  ئەو لێدوانانە مەترسیدارن و ئاماژەن بەوەی لە هەرێمی كوردستان رێگە بە دەربڕینی بیر و رانادرێت ئەگەر بە پێچەوانەی بیر و رای لایەنی دەسەڵات بێت. دەڵێت تاکو ئێستا ۱۲ کۆبوونەوەم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کردووە هەمووجار دەڵێن بە بەراورد لەگەڵ بەغدا هەرێم زیاتر پابەندە بە بنەماكانی مافی مرۆڤەوە، بەڵام رووداوەكانی ئەم دواییە دەریخستووە كە هەرێمی كوردستان شوێنێكی پارێزراو نییە بۆ گردبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادی رادەربڕین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.