وردەكاری دابینكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

لیزا فەلەكەدین كاكەیی پەرلەمانتاری پارتی رایدەگەیەنێت بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران، سەرۆكی حكومەت پەنای بۆ قەرزی ناوخۆیی بردوە.

ناوبراو لە وتارێكی رۆژنامەوانی هەنگاوەكانی دابینكردنی موچەی مانگی یەكەم نوسیویەتی،”هەنگاوی یەکەم بەکۆی داهاتی ناوخۆ و دواتر قەرزکردن لەهەندێک کۆمپانیای نەوت توانرا بڕی  400 ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە و بەسەر وەزارەتەکانی پێشمەرگە، تەندروستی و ناوخۆ دابەش بکرێت.”

دەشلێت بۆ دابینكردنی بەشەكەی تری مووچە حكومەت بیری لە قەرزی ناوخۆیی لە وەبەرهێنەرانی هەرێم كردەوە بۆ ئەوەش لە هەولێر و دهۆك چەند وەبەرهێنەرێك ئامادەبون و لە سلێمانیش تەنها یەك وەبەرهێنەر ئامادەبو بەدەم داواكاریەكەی حكومەت بێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە،”توانرا لەرێگەی قەرزوەرگرتن لە وەبەرهێنەرانی هەولێر و دهۆک و یەک وەبەرهێنەری سلێمانی گوژمەیەکی بەرچاو کۆبکرێتەوە و موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان پێش جەژن دابەشبکرێت.”

جێی باسە ئێستا چەند دەنگۆیەك هەیە حكومەت، بەو 400 ملیارەی لە بەغدا هاتوە ئەو قەرزانە دەداتەوە و نایدات بە فەرمانبەران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.