“كابینەی نۆیەم مووچە برین دادەهێنێت كە لە پاشكەوت فەزیح ترە”

لەلایەن ستاندار Posted on 420 جار بینراوە

ستاندەر

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەێنت ئەم کابینە دەیەوێت موچە بخاتە ئاستی پاشەکەوت، بەڵام بەناوی یاسای چاکسازی و بڕینی جۆرەھا دەرماڵە، بەبێ ئەوەی لێبڕینەکە ببێت بەقەرز لە سەریان بۆیە ڕەحمەت لە کفن دز.

 ناوبراو لە لە نوسینێکدا بەناونیشانی “ئێوە لەبەرەی برسیکردن و چەوساندنەوەی گەلن” نوسیویەتی، “کابینەی ھەشت لەنێوان خراپ و خراپتر موچەی پاشەکەوت کرد، کابینەی نۆش لە نێوان پاشکەوتن و پێشکەوتن موچە بڕین دادەھێنێ، دەزانن بڕینی موچەو کەمکردنەوەی لەپاشەکەوت فەزیحترە؟، ئەگەر پاشەکەوت ژمارەیەک بێ و بەبڕیارێکی نایاسایی کرابێ و ئێستە لە تۆماری خەزێنەکاندا بونی ھەیە، ئەم کابینە دەیەوێت موچە بخاتە ئاستی پاشەکەوت، بەڵام بەناوی یاسای چاکسازی و بڕینی جۆرەھا دەرماڵە، بەبێ ئەوەی لێبڕینەکە ببێت بەقەرز لە سەریان بۆیە ڕەحمەت لە کفن دز”.

ئەوەشی خستۆتە روو، کابینەی ھەشتەم و پێشتر لەسەدا 60ی پارەی نەوتی نەھێناوەتەوە و بەناوی تێچوی دەرھێنان و کرێی کۆمپانیاو قەرزەوە پارەکەی بردوە، ئەم کابینەش بەھەمان شێوە لە 700 ملیۆن دۆلاری نەوت 300 ملیۆنی ھێناوەتەوە، واتە 400 ملیۆن دۆلار بەناوی تێچو قەرزەوە نەھێنراوەتەوە، “ئەم قەرزە ھەمو مانگێکی فرۆشی نەوت ئەوە چەند ساڵە گوایە دەدرێتەوە کەمی نەکرد؟، ئەو 27 ملیار دۆلارە بۆچی قەرز کراوە؟ لەکوێ و لەکێ قەرز کراوە؟ بۆچی قەرز کراوە؟ بۆ ئەوەی بیسەلمێنن ڕاستەکەن کوا وەڵامی ئەم پرسیارانە کە بەفەرمی لەکابینەی ھەشت و نۆم کردوە نەیانتوانیوە، وەڵام بدەنەوە چونکە راست نیە”.

سۆران عومەر لەبارەی داهاتی نەوت نوسیویەتی ، مانگی رابردو لە فرۆشتنی 13 ملیۆن و پێنج 500 ھەزار بەرمیل نەوت 30 ملیۆن دۆلاری ھێناوەتەوە، واتە بەرمیلی نەوت 2 دۆلارو 22 سەنتی ھێناوەتەوە واتە بەرمیلێک نەوتی داوە بە سێتێک ئاوی جام، ئەمە شکستی حکومڕانیەکەتانە، ئەمە فەزیحەی ناشەفافیەتی نەوت و تاڵانکردنی ئەم ھەرێمەیە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.