خوێندنی باڵاو ئاسۆیەک

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

قارەمان شێخ بزێنی

خوێندنی باڵا یەکێک لەو وێستگانەی خوێندنە کە خوێندکارانی کوردستان بە پەرۆشەوە پێشوازیان لێ کردووە، بەشێکی زۆری فێرخوازانی ئەو بوارە ڕێگای دوور و وڵاتی جیاوازیان بۆ گرتبووە بەر، ماندبوونی زۆریان بۆ خەرج دەکرد، بەشێک لە داهاتی نیشتمانی دەچووە دورەوەی وڵات، بە تایبەت وڵاتانی ئێران و تورکیا و قوبرس و میسر…هتد، بەداخەوە بەشێک لەو وڵاتانە کە خوێندکارانمان لە زانکۆکانیان درێژەیان بە خوێندن دەدا ئاستی زانستیان لاواز بوو، بەڵام لە ئێستادا ئاسۆیەکی نوێ لە خوێندنی باڵای هەرێم سەری هەڵداوە، دەرگای فراوان بە ڕووی فێرخوازاندا کراوەتەوە، پتر لە ٥٠٠٠ پێنج هەزار کورسی خوێندن بۆ خوێندنی دیبلۆمی باڵای ئەکادیمی و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا تەرخان کراوە، پرۆسەی تاقیکردنەوە زانستیەکان بە سەرکەوتووی کۆتای هات، سەرەڕای ئاستەنگی زۆر و کێشەی هەمە چەشن.
ئەوەی لەم کورتە وتارەدا دەمەوێت لێوەی بدوێم، هەڵسەنگاندنێکی زانستیانەی پرۆسەکەیە، بە تایبەت لێرەو لەوێ گوێ بیستی ڕەخنە گرتن لە پرۆسەکە دەبین، لە کاتێکدا پرۆسەکە بە کۆمەڵێک ڕێو شوێنی زانستی گرنگدا تێپەڕ دەبێت و چوارچێوەی زانستی بۆ دانراوە، وەک
١.خوێندکار پێویستە بگاتە ئاستێکی باڵا لە توانستی زمانی ئینگلیزی کە پێنجی ئایەڵتیسی بۆ دیاری کراوە.
٢.خوێندکار پێویستە لە تاقیکردنەوەی زانستی دەربچێت کە لە لایەن لێژنەیەکی زانستی تایبەتمەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
٣.پێوستە خوێندکاران دوو توێژینەوەی ئینپاکت لە گۆڤارە جیهانیەکامدا بڵاو بکاتەوە، لە کاتێکدا ئەم جۆرە لە توێژبنەوەی ئیمپاکت پێشوتر نەبووە.
٤.کۆرسەکانی خوێندن لە لایەن بەشەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و چاودێری وردی کارەکانی خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەکرێت، لە کاتێکدا خوێندکارانمان لە وڵاتانی دەرەوە چاودێری ئەوتۆ نەدەکران کە شایستەی کارەکانی بێت.
٥.بەشێک لە خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە وڵاتان بە داخەوە تێبینی جدی لە سەر توێژینەوەکانیان هەبووە کە باس لەوە دەکرێن بۆیان نوسراوەتەوە، بەڵام لە نێو خۆدا چاودێری ورد دەکرێن پرۆفیسۆرەکانی خۆمان سەرپەرشتیان دەکەن.
هیوا دەخوازم ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، ئەو ئاستەنگانە تێپەڕ بکات، دەرفەتی زیاتر بۆ خوێندکارانی وڵاتەکەمان بڕەخسێنیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.