ئۆپۆزسیۆنی کوردی لە نێوان پشگیری کردن و پشتگوێ خستن

لەلایەن ستاندار Posted on 261 جار بینراوە

عه‌بدولا ره‌شاد

دروست بوونی ئەو حیزبە ئۆپۆزسیۆنە یەک لە دوای یەکانی دژی ئەو دەسەلاتە قۆرغ کارەی ئیستاش هەر حوکم دەکات شکستێکی گەورەی هێنا بۆ گۆڕان کاری لە دەسەلاتی کوردی
دوای سالی ٢٠٠٩ دروست بوونی بزوتنەوەی گۆران بۆ لە دەسەلات لابردن و چاک کردنی سیستمەی حکومرانی لە کوردستان هەر لە سەرەتاوە خەلکێ زۆر پشتوانی ئەم بزوتنەوەیان کرد چونکە ئەوسا خەلک بەدوای دەرگاێک دەگەرا بۆ رزگار بوون لەو حکومرانیە سەقەتەی ئەوسا خەلک بەو پەری باوەرە و بەژدای ئەم بزوتنەوەیان دەکرد بۆ باشتر کردنی ژیانی داهاتووی نەوەکانیان بێ باک بوون لە هەموو ئازار و هەرەشەێک خەلک ئەو سا باوەری وابوو ئەم بزووتنەوەیە فریاد رەسی گەلێکە بەلام لە دوای بەژدای کردنیان لە هەلبژاردنی یەکەم دەرچوونیان بە دەنگێکی باش بەراود بەوەی کە بزوتنەوەێکی سیاسی هاتۆتە کایەی سیاسیەوە دوای چوار سال لە ئۆپۆزسیۆن بوون کۆمەلک کاری باش و دژیایەتی کردنی ئەم حکومرانیە شکست خواردووە بەلام تەمەنی ئەم ئۆپۆزسیۆن بوونە تەواو یان روونتر چرای رووناکیان هەر زوو کوژایەوە ئەمەش وای کرد مۆدێلێکی تازەی سیاسی لە ناو ببەن سالی ٣٠١٣ کە بەژداری حکومەتیان کرد ئەو سا خەلکێکی زۆر لە ئۆپۆزسیۆنیان بە بزوتنەوێکی بازرگانی دەبینی تا بزوتنەوەێکی سیاسی بیبینن بۆیە مۆدێلێکی زۆر ناشرینی پیشانی خەلکدا دوا بەدوای بزوتنەوەی گۆران ئەم جارە لە سالی ٢٠١٨ حیزبی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دروست بوو لەگەل حیزبی نەوەی نوێ ئەوان هاتن و ویستیان بەخەلک بلێن ئیمە ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەین بەلام ئەوانیش زۆر زووتر پوکانەوە حیزبی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی بەرهەم سالح لە سەرەتا بە کۆمەڵک بەلێن قسەی باقو بریق هەستی خەلکیان دەجولاند ئەوسا خەلک دەترسا کە هەمان ئەزموونی بزوتنەوەی گۆڕان دووبارە بکەنەوە ئەم ترسە زۆری نەخایند هەر زوو دوای هەڵبژاردن حیزبەکەی گۆریەوە بە پۆستێکی بالا و کشایەوە دوا بەدوای ئەو شاسوار کە کەسایەتێکی بازرگانی هەیە تا دەگاتە کەسایەتێکی سیاسی دوای ئەوەی کە قەرزێکی زۆری کردبوو لە حکومەت دەیوست لە ریگای سیاسەتەوە خۆی لەو شکستە ئابوریەی کە تێ کەوتووە رزگار بکات ئەویش بە هەمان شێوەی ئەو حیزبەکەی بۆ خزمەتی تاکەکەسی و شەخسی و کۆمپانیایەکەی بەکار دەهێنا ئەم سێ مۆدێکە ئۆپۆزسیۆنەی١١ سالی رابردوو رووێکی ناشرینیان دا بە ئۆپۆزسیۆن بۆیە لە کاتی ئیستا خەلک بێ هیوایە لە دروست بوونی بزوتنەوەێکی جەماوەری بۆ گەراندنەوەی مافەکانینا کۆمەلگای کوردی ئیستا هەموو باوەریان وایە ئەو دەسەلاتە شکست خواردووەی ئیستا باشترە لە ئۆپۆزسیۆنێکی دوو روو بۆیە لە کۆمەلگای ئۆپۆزسیۆن بوون چیتر پشتیوانی ناکرێ بۆ رزگار بوون لەم حکومرانیە شکست خواردووە ئیستاش تەنها بە شۆرشێکی جەماوەری خەلکی دەتوانرێ ئەم حکومەتە شکست خواردووە لە ناو ببرێ چونکە ئیتر حیزبی ئۆپۆزسیۆن هیچ نرخێکی نەماوە لای تاکی نارازی ئەم کۆمەلگایە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.