بەغدا: دواین دەرفەت بە حكومەتی هەرێم دەدرێت بۆ بڕینی مووچەی بندیوارەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

ستاندەر

سروە عەبدولواحید، ئەندامێکی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی هەرێم لە 30 رۆژی داهاتودا پابەندبونەکانی بەرامبەر بەغدا لە رادەستکردنی نەوت، بڕینی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی زیاد لە موچەیەک وەردەگرن یان فەرمانبەری حزبین جێبەجێبکات “چونکە ئەوە دواین دەرفەتە لەبەردەم هەرێمدا”.

ناوبراو لە پۆستێكی لە تویتەر وتوشیەتی “ئێستا دواین دەرفەت لەبەردەم هەرێم دایە بۆ بڕینی موچەی بندیوارەکان، ئەوانەی زیاتر لە موچەیەکیان هەیە لەگەڵ موچەی فەرمانبەری حزبی، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی فەرمانبەری راستەقینە بە ئامانجەکانی بگات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.