یەكێتی: 1900 چەكداری داعش لە هەولێر بەو شێوەیە رادەستی بەغدا كراوەتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 381 جار بینراوە

ستاندەر

لەتیف نێروەیی ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، لە دوای ریفراندۆمەوە تا ئێستا 1900 کەس کە تۆمەتبارن لەسەر کەیسی تێرۆرستی و پەیوەندی بە داعشەوە لە هەولێر ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کراون.

ناوبراو لەبارەی رادەستکردنی ژمارەیەک تاوانباری تیرۆرست لە پارێزگای سلێمانییەوە بە حکومەتی عێراق لە لێدوانێكدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، ” كارەكە یاسایـیە، چونکە بەپـێی یاسای عێراق هەر تۆمەتبارێک دەبێت لە سنوری ئەو ناوچەیەی تاوانەکەی لێکراوە دادگایی بکرێت، پاشان ئاسایـیە، چونکە ئەمە یەکەم جار نیـیە تاوانبار یان تۆمەتبار لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕیان پـێبکرێت”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتوشیەتی ، “بۆچی لەلایەن هەولێرەوە تۆمەتباران رادەستبکرێن، ئەوا بە ناوی حکومەتە، بەڵام لە سلێمانی لەلایەن دەزگا ئاسایشیـیەکانەوە رادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێن، دەڵێن ئەمە یەکێتی کردی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.