وردەكاری كاتی ناردنی پارەكەی بەغدا ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایدەگەیەنێت، تائیستا دەوامى بانکى مەرکەزى عێراق دەستى پینەکردووەتەوە و بەو هۆیەوە بڕی 400 ملیار دینارى وەک بەشێک لە موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەنێردراوە.

ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ ژیان وتیشی، ئەو بڕە پارەیە تەنها بۆ ئەم مانگەیە، کەمبوونەوەى برى پارەکەش حاڵەتێکى ئاساییە، چونکە عێراق خۆى تووشى گرفتى دارایى بووە.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەی شیروان میرزا وتیشی بۆ مانگەکانى داهاتووش دەبێت رێکىەوتنێکى نوی لە نیوان هەردوو حکومەتى بەغدا و هەرێم بکرێت، وەک لە نوسراوەکەى سەرۆک وەزیرانیشدا هاتووە دەبێت لە ماوەى 30 رۆژدا رێکەوتنەکە بکەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.