بەهۆی پێشكەشكردنی پرۆژەیەكی مافی چارەنوسی كورد لە سوید چوار پەرلەمانتار هەرەشەیان لەسەرە

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی ئەوەی چوار پەرلەمتاری سوید لە فراكسیۆنی سۆشیال دیموكراتەكانی سوید كە سیانیان كوردن پرۆژەیەكیان پێشكەشی پەرلەمانی ئەو وڵاتە كردبو بۆ ئەوەی دان بە مافی چارەنوسی كورد بنێت وەك ئەوەی لە بەلگەنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان هاتوە روبەروی هەڕەشەی نەژادپەرستە توركەكان بونەتەوە لەو وڵاتە.

پرۆژەكە كە  پەرلەمانی سوید رەتیكردۆتەوە، لە لایەن پەرلەمانتاران سەرکان کۆسە، قادر کاسرگا، رۆزا گویلچو هێدین و سوڵتان کایهان. كە جگە لەوەی كۆتایی ئەوانی تر كوردی باكوی كوردستانن لە ساڵی 2019 پێشكەشی پەرلەمانی سوید كرابوو.

سەركان كۆسە لەمبارەیەوە بە روداوی راگەیاندوە كە پرۆژەكە لەلایەن 13 پەرلەمانتاری سوید پێشكەشكرابو لە ساڵی رابردوو بەڵام ماوەی دوو هەفتەیە میدیای توركیا هەڵمەتێكی دژی ئێمە وەك ئەو چوار پەرلەمانتارە دەستپێكردوە بەشێوەیەك كارگەیشتۆتە ئەوەی لەناوخۆی سوید لەلایەن كەسانی نەژادپەرست  و فاشی توركی هەرەشەمان لێبكرێت.

لە بەرامبەردا کێنێت فورسلوند، سەرۆکی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی سوێد  رایگەیاندوە “قبووڵ ناکەم بەم شێوەیە هەڕەشە لە پەرلەمانتاری هیچ پارتێک بکرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.