ستاندەر
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە لە دوو هەفتەی ئاییندە دایەلۆگی ستراتیژی ئەمریكی عێراقی دەستپێدەكەت.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكە ، دایەلۆگەكە لە رۆژانی 10 و 11 ی ئەم مانگە دەستپێدەكات، ئەوەشی خستۆتە ڕوو دانوستانەكان لەسەر ئاستی خوار لە وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت.
گرووپەكانی دانوستان بۆ سێ گرووپ دابەش دەكرێت، پێكهاتوون لە گرووپەكانی دانوستان لەبواری سیاسی و ئابووری و سەربازین .