ستاندەر
دوای ئەوەی لە دوو مانگی كۆتایی گرژی نێوان پارتی و یەكێتی گەیشتە لوتكە لە ئێستا ئەو دوو لایەنە لەسەر ئاستی باڵا خەریكی گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروبۆچونن بۆ چارەسەری كێشەكان، بەڵام گفتوگۆكان نافەرمین.
بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان ئەو دوو لایەنە لەسەر تواندنەوەی بەستەلەكی نێوانیان و راگرتنی شەڕی میدیایی گەیشتونەتە رێكەوتن بۆ ئەوەی لە داهاتوو رێگا خۆش بكات بۆ كۆبونەوەی دوو قۆڵی لەسەر ئاستی باڵا.
جێی باسە پێشتر پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی زیاتر لە سێجار بریاربوە كۆببنەوە بەڵام سەركەوتوو نەبووە.