ستاندەر
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێم موفلیس بوە و هیچ دەرفەتێكی لەبەردەم نەماوە جگە لەوەی پێویستە لەگەل بەغدا رێكبكەوێت بۆ چارەسەری كێشەكان.
پێشتر راگەیەنرا دوای جەژن راستەوخۆ وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان و ئەنجامدانی رێكەوتنی نوێ، بەڵام تا ئێستا ئاسۆی رێكەوتن و سەردانی ئەو وەفدە دیار نیە.