ستاندەر
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیۆنی کۆمەڵ لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی پەیام ڕایگەیاند پێویستە ئەو کابینەی حکومەت هەڵبووەشێتەوە و پێویستە بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخە حکوومەتێکی ڕزگاری نیشتیمانی پێکبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا حکومەتی هەرێم لە قەیرانێکی قوڵی دارایی دایە و تاکو ئێستا کە مانگی شەشە حکومەت تەنها توانیویەتی یەک مووچەی ساڵی نوێی دابەش کردووە.