رۆژنامەیەكی ئەمریكی: نابێت ئەمریكا رێگابدات حیزبەكانی دەسەڵات لە كوردستان بەو شێوەیە بەردەوام بن

لەلایەن ستاندار Posted on 626 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەیەكی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاماژە بە شكستی ستراتیژیەتی ئەمریكا دەكات بەرامبەر بەغدا، ئەوەش سەرەڕای خەرجكردنی ملیارەها دۆلار بۆ راهێنان و بنیاتنانی ئەو وڵاتە، بەڵام لە كۆتاییدا پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراقدا، بۆیە گرنگیدان بە هەرێمی كوردستان بە باشترین بژاردەی ئەمریكا لە عێراق دادەنێت، ئاماژە بەوە دەكات پێویستە ئەمریكا سنورێكیش بۆ حیزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم دابنێت.

لە راپۆرتێكی واشنتۆن ئەكزامنەر هاتوە بونی هێزی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان چەندین خاڵی ئیجابی هەیە بەتایبەت لە رووی وەبەرهێنان و هەروەها لە باوەشگرتنی بونی ئەمریكا لەناوچەیەكی پركێشەی وەك عێراق، بۆیە پێی وایە كوردستان دەتوانن ببنە هاوپەیمانی دیموكراتی و راستەقینەی ئەمریكا لە كاتی شكستی تەواو لەگەل عێراق.

رۆژنامەكە ئەمریكاش ئاگادار دەكاتەوە بەوەی نابێت رێگا بە حیزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم بدات بەو شێوەیەی ئێستا تاك لایەنە بەردەوام بن، چونكە ئەوە سەردەكێشێت بۆ شەڕی عەشایری بنەمالەی بارزانی و تاڵەبانی.

نوسیویەتیشی پێویستە ئەمریكا هەولبدات حكومەتێكی یەكگرتوو لە هەرێم دابمەزرێت لەسەر بنەمای دامەزراوە و وەبەرهێنانی گونجاو، دەشلێت هەرێم پێویستی بە هاوكاری ئەمریكایە لە روی بەرێوەبەردنی دارایی لەنێویاندا دابین كردنی 249 ملیۆن دۆلار بۆ چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.