ستاندەر
مەحمود ڕەزا پەڕلەمانتاری پێشووی گۆڕان ڕایدەگێنێت بەشداریکردنی دووەم جاری گۆڕان خەیاڵێکی زۆر بەتاڵ بوو و بە ئەزمونمان لەگەڵ حکومەت بە کاک نەوشیروانیشەوە بۆمان دەرکەوت بە هیچ شێوەیەک چاکسازی ناکرێت.
مەحمود ڕەزا دەشڵێت وەزیری دارایی ڕۆڵی ئەمین سندوقی فەرمانگەیەک دەبینێت لەو بنەماڵەیەوە بڕە پارەیەکی دەدەنێ و پێشی دەڵێن چۆن سەرفی بکات. ئەگەر ئیرادەیەک لە نێو ئەو دوو بنەماڵەیەدا دەرنەکەوێت، خۆی خۆی پاک نەکاتەوە، هیچ هێزێک نییە بتوانێت پاکی بکاتەوە، مەگەر گۆڕانکاری ریشەیی.