ستاندەر
كاربەدەستێكی پێشووی حكومەتی عێراقی وردەكاری چۆنیەتی دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ئاشكرادەكات.
جەمال ئەسەدی پسپۆڕی ئابووری وكاربەدەستی پێشوو لەوەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت:” هەموو فەرمانبەرانی مەدەنی و كەسانی ئەمنی و سەربازی، ئەوانەی لە ملیۆنێك دینار كەمتر وەردەگرن بڕی ٧٥ هەزار دینار لەو موچەكانیان دەبڕدرێت” .
لە تویتێكدا راشیگەیاندووە:” ئەوەی زیاتر لە ملیۆنو نیوێك وەردەگرێت دوو سەد هەزار دینار لە موچەكەی كەمدەكرێتەوە، ئەوانەشی لەدوو ملیۆن و نیو زیاتر موچە وەردەگرن ئەوە چوارسەد هەزار دینار لەموچەكانیان دەبردرێت، ئەویش بەپێی ئەو رێكەوتنەی كراوە بۆ بڕینی ١٠٪ی دەرماڵەكان و دانانی باجی ١٠٪ی سەر هەموو موچە” .