“هیچ گەرەنتیەك بۆ سەركەوتنی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا نیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر

شۆڕش حاجی، ئەندامی پێشووی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت  هیچ کاتێک هێندەی ئێستا پێگەی کورد لەبەغدا لاواز نەبوە، ناوبراو لەبارەی رێكەوتنی بەغدا و هەرێمیش رایدەگەیەنێت:”هیچ گەرەنتییەک نابینم کە ئەمجارە کێشەکانی نێوان هەرێم‌و بەغدا چارەسەر بکرێن، تەنیا شتێک کە زامنی رێکەوتنی نێوان هەرێم‌و عیراق دەکات ئەوەیە کە هەرێم بە هەمو مەرجەکانی بەغدا رازی بێ.”

لەدیدارێكی ناس كورد وتیشی: “گرنگە کە لەم بارودۆخە ناوماڵی کورد رێکبخرێ‌ تاکو بتوانرێ هەمو هێزو لایەنە سیاسییەکان لەبەغدا بەیەکەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.