جەعفەر شێخ مستەفا: ئەوانەی لە مەترسیەكانی كۆرۆنا خەلك سارد دەكەنەوە بە مرۆڤ حیساب ناكرێن

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ستاندەر

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا رایگەیاند، هه‌موو جیهان به‌هۆى مه‌ترسییە‌كانى كۆرۆناوه‌ ده‌ناڵێنێت، “سه‌یره‌ هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ دەكەن گوایه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوونى نییه‌، ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌دان هه‌زار كه‌سی كوشتوه‌ ئیتر چۆن ده‌بێت خه‌ڵكى خۆپارێزى نه‌كات یان هه‌ندێك كه‌س خه‌ڵكى سارد بكه‌نه‌وە بۆ ئه‌وه‌ى خۆپارێزى نه‌كه‌ن؟”.

شێخ جەعفەر مستەفا لە لێدوانێكی بۆ باس نیوز وتیشی “ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى له‌ مه‌ترسییه‌كانى كۆرۆنا سارد ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌سانى تێكده‌رن و به ‌مرۆڤ حیساب ناكرێن، هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ گیانى خه‌ڵكیان به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌ و له ‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بكه‌ن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.