فەزاحەتی گەندەڵیەكی تری بن دیوارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە حكومەتی ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 210 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسێكی هەلەبجە رایدەگەیەنێت كۆمەلێك هاوڵاتی كە خەلكی رۆژهەڵاتی كوردستان مانگانە بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان دەچنە هەڵەبجە.

كاوەجێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات ژمارەیەك لە ئەندام و لایەنگرانی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كە دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، مووچەی خانەنشینی سەربازییان بۆ بڕاوەتەوە و مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچە لەبانکی هەڵەبجە مووچە وەردەگرن.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێكی بۆ   SNN رایگەیاند:”مانگی پێشوو لەلایەن بانکی هەڵەبجەوە ئاگادار كراینەوە كە ژمارەیەك لە خانەنشینی سەربازی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لە بانکی هەڵەبجە مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، دێنە بانکەكەیان، ئەمەش مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایان لێدەكرێت، بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە داوامان لە لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە كردووە كە ئەوانەی خانەنشینی سەربازییان بۆ خەڵكی ڕۆژهەڵات بڕیوەتەوە و بە ئەندام و لایەنگری خۆیانیان دەزانن، پێیان ڕابگەیەنن كە جارێ‌ تا ئەم دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنایە نەكەوێت بە لایەكدا سەردانی بانک نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچە، ئەوانیش داواكەی ئێمەیان گەیاندووە بەو خانەنشینانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.