ئاشكراكردنی گەندەڵیەكانی 400 ملیار دینارەكە بەردەوامە

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

ستاندەر

كەیسی چوارسەد ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران كە ئێستا بەشێكی لەلایەن حكومەت وا راگەیەنراوە بۆ دانەوەی قەرزی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران كە لە كۆمپانیاكان وەرگیراوە، ئەگەرچی حكومەت هیچ بەلگەنامەیەكی فەرمی نەخستۆتە روو بیسەلمێنیت قەرزی وەرگرتوە و داویەتیەوە، ئێستا قسە لەسەر چارەنوسی ئەو 12 ملیار دینارەش دەكرێ كە بەناوی دانەوەی قەرزی بانكە ئەهلیەكان گێردرایتەوە، ئەویش بەگوتەی خۆی حكومەت كە رایگەیاندووە 388 ملیار دیناریان بەدەست گەیشتوە و 12 ملیارەكەی تریش دراوەتە قەرزی بانكەكان، كە ئەوەش هەر بە نارونی ماوەتەوە كە ئایا پارەكە پیشتر بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرزكراوە یان مەبەستی تر و سەودای تر.

چاودێران پێیان وایە بەهۆی نەبونی دامەزراوەی وردبینی سەربەخۆ و چالاك بۆتە هۆی ئەوەی متمانە بەو زانیاریانە نەبێت كە حكومەت دەیخاتە ڕوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.