داواكاری سەرۆكی حكومەت بۆ وەفدەكەی هەرێم كە دەچێتە بەغدا ئاشكرادەبیت “زۆر نەرم بن”

لەلایەن ستاندار Posted on 242 جار بینراوە

ستاندەر

چاوەرێ دەكرێت یەكشەممەی داهاتوو جارێكی تر وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ رێكەوتن، وەفدەكە بە سەرۆكایەتی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

سەرچاوەیەك باڵا ئاشكرای كرد سەرۆكی حكومەت بە ئەندامانی وەفدەكەی رایگەیاندووە هەموو جۆرە نەمریەك بنوێن بۆ جێبەجێكردنی داخوازیەكانی حكومەتی عێراقی.

سەرچاوەكە وتیشی:” مەسرور بارزانی ئامادەیی دەربڕیوە لەبەرامبەر مووچە و بودجە هەموو نەوتی هەرێم تەسلیمی بەغدا بكات”.

جێی باسە بەغدا پێشتر بە وەفدی هەرێمی راگەیاندووە لەبەرامبەر تەسلیمكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50% داهاتی ناوخۆ ئامادەیە 400 ملیار دیناری مانگاتە بداتە هەرێم، بەڵام حكومەتی هەرێم داوای 600 ملیار دیناری كردوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بە نزیكی هەردوولا دەكەن بۆ رێكەوتن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.