لوقمان حاجی قادر
نه شیش سوتا و نه كه‌باب، به‌مه‌ش حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی به سازان له نێوان داواكارییه‌كانی شه‌قام و پارته خاوه‌ن هه‌ژموونه‌كانی عێراق پێكهات، ئه‌مه‌ش كۆتاییه‌كی واقعی بوو بۆ بگره‌به‌رده‌یه‌كی ئاڵۆز و تێكچڕژاوی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق كه به‌رجه‌سته‌ی جومگه‌كان هێزی ده‌كرد له هاوكێشه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناش ڕۆڵی خۆیان هه‌بوو له‌و پرسه‌دا، كه له هه‌مان كاتدا هه‌م یارمه‌تیده‌ر و هه‌م ڕێگری پڕۆسه‌كه بوو له كاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی گشتی وڵاته‌وه.
ڕازیبوون به چاره‌سه‌ره واقعییه‌كان به‌ڵگه‌نه‌ویست بوو، چونكه چاودێره ئاگاداره‌كانی كاروباری عێراق چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری نموونه‌ییان له‌و دۆخه نه‌ده‌كرد كه جڵه‌وگیركراوی زۆر گۆڕاوی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بوو، بۆیه پێكهێنانی حكومه‌ته تازه‌كه‌ی عێراق له خودی خۆیدا ده‌ستكه‌وته، هه‌نگاوێكی ڕاسته‌ڕێیه، سه‌ره‌تایه‌كی ڕێخۆشكه‌ره بۆ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ.
كه‌م نین ئه‌و چاودێرانه‌ی پێیان وایه حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی نیمچه هه‌لی كۆتایی یان قۆناغی پێش پاشاگه‌ردانی شیمانه‌كراوه، بۆیه به شكستهێنانی حكومه‌ته تازه‌كه، سه‌رله‌نوێ شه‌قامی عێراقی گڕده‌گرێته‌وه و كه‌سیش نازانێت ئاكامه كاره‌ساتباره‌كانی چی ده‌بن، دیاره كه ئه‌و ڕاستییه لای سیاسی و ناسیاسییه‌كان و هه‌موو پشكدارانی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی – به چاوپۆشین له پاڵنه‌ره‌كانیان- په‌یپێبراو بوو، بۆیه گه‌ره‌كیان بوو ئه‌و حكومه‌ته له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا شكست نه‌خوات.
كازمی پێش كه‌سانی دیكه ئه‌وه ده‌زانێت قۆناغه‌كه‌ی ئێستای عێراق چه‌ند هه‌ستیاره، ده‌شزانێت قه‌باره و بارسته‌ی ئاڵێنگارییه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منییه‌كان چه‌نده گه‌وره‌ن، بۆیه پێویسته به بوێرییه‌كی زۆر ووریائامێز و داناییه‌كی پشوودرێژانه‌وه به‌ره‌نگار و ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانیدا هه‌ستپێكرا، به‌وه‌ی چه‌نده‌ها په‌یامی جۆراوجۆری به چه‌نده‌ها شێوازی جۆراوجۆر ئاراسته‌ی شه‌قام و هێزه سیاسییه‌كان كردن؛ پێی گوتن كه به هیچ پاساوێك ناكرێت دۆخی ئێستا به‌رده‌وام بێت و ناشكرێت هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنن، ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه دارده‌سته‌كه له ناوه‌ڕاسته‌وه بگیرێت و پله‌به‌ندیش هه‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی چاكسازی، به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ سرووشتی ژینگه‌ی عێراق و دۆخی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییدا كۆك و ته‌با بێت.
كۆده‌نگییه‌كی باش له نێو چاودێره سیاسییه‌كان هه‌یه كه هه‌له‌كانی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی به نزیكه‌یی یه‌كسانن به ئاڵێنگارییه‌كانی به‌رده‌می، ژینگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كه‌ش له هه‌موو كاتێكی دیكه زیاتر یارمه‌تیده‌ری گۆڕانكارییه، له‌وه‌ش باشتر هاوئاوازی و ده‌ستبارگرتنی بێوێنه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه بۆ چه‌سپاندنی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتییبوون و ده‌ستگرتن و ڕه‌گپێداكوتانی نه‌گۆڕه نیشتمانییه‌كان.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و پێنوێنه ئه‌رێنییانه‌ی باسكران، كه‌چی هێشتا په‌ند و عیبره‌ت له كۆتایی كاره‌كان دایه، چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی باسكرا، به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به توانستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی عێراق به گشتی و كازمیش به تایبه‌تی له ته‌واوكردنی ده‌ستكه‌وتی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه و میتۆد و بنیاتنان له سه‌ری و وه‌به‌رهێنان تیایدا و به‌رده‌وامیپێدانی دوورمه‌ودای هه‌نگاوه‌كان.
دۆخی ده‌وڵه‌تی عێراقیش سه‌قامگیر و ڕاسته‌ڕێ نابێت، ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌مواری په‌یوه‌ندییه هه‌رێمی و نوده‌وڵه‌تییه‌كانی به گوێره‌ی دیدگایه‌كی سه‌راپاگیر و بابه‌تی واقعییانه ئێستا ڕێكبخاته‌وه كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیدا. به ته‌نیشت ئه‌مه‌شه‌وه، ده‌بێت به‌ره‌ی ناوخۆیی نیشتمانی به‌هێز بكات، به‌وه‌ی پشوودرێژانه و واقعییانه و ئه‌قڵمه‌ندانه و دادگه‌رانه، دووباره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ڕێكبخاته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و رێكخستنه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له چوارچێوه‌ی مافی هاوڵاتیبوون و جوغزه ده‌ستورییه‌كان ده‌رنه‌چێت، چونكه به‌هێزی و تۆكمه‌یی نێوخۆیی دامه‌زراوه‌یه‌ك، به ته‌واوی ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی كاركردنه ده‌ره‌كییه‌كه‌ی.
حكومه‌تی نیمچه هه‌لی كۆتایی
