ستاندەر
دوێنێ لە هەولێر وەفدێكی باڵای حیزبی ئیسلامی عێراقی سەردانی بەرەی توركمانییان كرد بۆ تاوتوێكردنی بەهێزكردنی پەیوەندی دوو لایەنە، هاوكات باس لە پرسی حكومەتی نوێی عێراقیش كراوە.
جێی باسە بەگوێرەی بۆچونی شارەزایان ئەو دوو لایەنە لە قۆناغی جیاجیا دژایەتی خۆیان بۆ پرسی كوردستانی بوونی كەركوك دەربریوە، بەگوێرەی زانیاریەكان پێشتریش تارق هاشمی سەرۆكی پێشوی حیزبی ئیسلامی پارێزەرێكی تایبەتی بۆ دژایەتی گەرانەوەی كەركوك گرتبوو.
هاوكات پەیوەندی نزیكیان لەگەل توركیا هەیە، سەرۆكی پێشووی حیزبی ئیسلامی ئێستا لە وڵاتی توركیا پەنابەری سیاسییە.