ستاندەر
رێبوار كەریم، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەغدا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە لە رێی بانكەوە كە لقیان لە هەرێم بكاتەوە مووچە دابەش بكات، بەڵام حكومەتی هەرێم رازی نیە.
رێبواركەریم، ئەمرۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامانەوی ناوەرۆكی راپۆرتێكی لەبارەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سەر حكومەتی عێراق خستەروو.
ەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، پرۆژەكە خۆی لەچەند قۆناغێك دەبینێتەوە، كە قۆناغی یەكەمی ئەوەیە، حكومەتی هەرێم سیستەمی بایۆمەتری فەرمانبەران بداتە حكومەتی عێراق.
هەروەها رایگەیاند، قۆناغی دووەم ئەوەیە، كە حكومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی فعلی، كە ئێستا لەكاردان بدات، كە ژمارەیان زیاترە لە حەوت سەد هەزار فەرمانبەر، ئەوەش لەرێگەی سیستەمێكی بانكی.
باسی لەوەش كرد، قۆناغەكانی تریش بۆ دابشنكردنو دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خانەنشینو شەهیدانو زیندانیانی سیاسی دەبێت، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.