ستاندەر
سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنێت نابێت چیتر لەكاتی ململانێی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم، بەغدا پەنا بۆ برینی مووچەی فەرمانبەران بەرێت و پێویستە بابەتی مووچە لە كێشە سیاسیەكان جیابكرێتەوە.
دەشلێت دەبێت حكومەتی ناوەندی دەستبگرێت بەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم و تێگەیشتن لەگەل كۆمپانیاكانی ئەوێ بكات كە كار لەكەرتی نەوتی هەرێم دەكەن، ئەویش بۆ دروستكردنی متمانە و پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی بە بەسەر بەرژەوەندیە تایبەتیەكان.