ستاندەر
جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری یەكگرتوو رایدەگەیەنێت خۆپیشاندان لەبەر دەرگای هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەوەی حكومەت موفلیسە چاوەرێی رێكەوتن لەگەل بەغدا دەكات، ئەگەریش دابەزینی نرخی نەوت بەو شێوەیە بەردەوام بێت و نەخۆشی كۆرۆناش درێژە بكێشێ هەرێم ناتوانێ بە تەنها بە پشت بەستن بە بەغدا مووچەی فەرمانبەران دابین بكات.
ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی قودسی عەرەبی راشیگەیاندووە هەرێم لە نێوان دوو بژاردەیە یان چاكسازی راستەقینە یان رووبەروبونەوەی خۆپیشاندان، تا ئێستاش بۆ چاكسازی هەنگاوی جدی نابینرێت، پێویستە چاكسازی لە لوتكەی هەرەمی حیزبەكانی دەسەڵات دەسپێبكات، ئەگەریش ئەوە نەكەن مانای وایە ئامادەنین بۆ چاكسازی.