نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچون بۆ ٤٠٠ ملیارەکە دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

دوو پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنن نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پەیوەندیان پێوەکردین ، پرسیاری ئەوەیان كرد ،ئایا ئێوە دوای لێكۆڵینەوەتان كردوە بۆ ٤٠٠ ملیارەكە ؟ ئایا راستە ؟.

هەریەك لە سەركەوت شەمسەدیین و د.غالب محەمەد لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاندووە ئێمەش وەڵامان دایەوە كە راستە و ٤٠٠ ملیارەكە كە لە بەغداد هاتوە نەدراوە بە موچەی فەرمانبەران لە هەرێم ، لە كۆتایدا ئەوانیش دەیانەوێ بەدواداچون بۆ ئەو پرسە بکەن ووە جێگەی سەرسورمانیان بوو کە چۆن دەکرێت پارەی موچە بۆ دانەوەی قەرز بەکاربهێنرێت.

دەقی پەیامەكە بخوێنەوە:

نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچون بۆ ٤٠٠ ملیارەکە دەكات 

دوای ئەوەی ئێمە وەک دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی دەستەی نەزاهەی عێراقمان راسپارد بە لێکۆڵینەوە لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ۲٠۲٠ بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایە لەبری پێدانی موچە، لە وپارەیە قەرزی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی لێداوەتەوە، کە ئەمەش نایاساییە.
ئەمرۆش نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پەیوەندیان پێوەکردین ، پرسیاری ئەوەیان كرد ،ئایا ئێوە دوای لێكۆڵینەوەتان كردوە بۆ ٤٠٠ ملیارەكە ؟ ئایا راستە ؟ ئێمەش وەڵامان دایەوە كە راستە و ٤٠٠ ملیارەكە كە لە بەغداد هاتوە نەدراوە بە موچەی فەرمانبەران لە هەرێم ، لە كۆتایدا ئەوانیش دەیانەوێ بەدواداچون بۆ ئەو پرسە بکەن ووە جێگەی سەرسورمانیان بوو کە چۆن دەکرێت پارەی موچە بۆ دانەوەی قەرز بەکاربهێنرێت…

ئێمە بەردەوام ئەبین تا بەرپرسانی هەرێم بخرێنە ژێر لێکۆڵینەو و رێگەنەدرێت موچەی فەرمانبەران بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکان بەکاربهێنرێت.

سەرکەوت شەمسەدین
غالب محمد عەلی

Image may contain: 1 person, suit

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.