ستاندەر
لە چوارچێوەی سەردانەكەی هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا بۆ بەغدا پێشنیاری دەروازەی نوێی نێوان عێراق و توركیا كراوە كە بە خاكی هەرێم تێنەپەرێت.
تیمەكەی توركیا بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی وەسیقەی عێراقی، پێشنیاری دروستکردنی دەروازەیەکی سنوری نوێ بۆ بازرگانی هەردوو ووڵات لە سنوری شاری مووسڵ كراوە، کە ئەمەش زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە.
جێی باسە لە سەردانەكەیدا هاكان فیدا چاوی بەچەندین بەرپرسی باڵای عێراقی كەوتووە بە ئامانجی پشتیوانی پیلانەكانی توركیا دژ بە باشور و رۆژاڤای كوردستان.