مامۆستا مسعود عبدالخالق وەک خۆی بناسە

لەلایەن ستاندار Posted on 471 جار بینراوە

سعید هەرکی

زۆر گرینگە بۆ مرۆڤ تەعریفی هەر کەسێک بکات وەک خۆی بناسێنێت و بەبێ کەم و زیادە باسی لێوەبکات
ئەوەی من دەمەوێت تیشکی بخەمە سەر ، لایەنێکی تێگەیشتنی بەرێز مامۆستا مسعودە بۆ حزب و لایەنە کوردستانیەکان .

بەرێز مامۆستا مسعود یەکێک لە سیفەتەکانی ئەوەیە حەزدەکات هەموو حزبێکی کوردی سەرکەوتوبێت بەبێ جیاوازی لە ڕەنگ و ئایدیای بەمەرجێک حزبێکی دادپەروەر بێت و ستەمکار نەبێت لە بەرنامە و هەڵسوکەوتیدا .
جەنابیان بەردەوام پێشنیاز و ووتار و توێژینەوە و تێبینیەکانی دەخاتە ڕوو بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکانی کوردستان سودی لێوەربگرن .

بەرێزیان زۆر پاڵپشتی قەزییەی کورد دەکات بەردەوام خوێندنەوەی واقعی و تایبەتی خۆی هەیە لەسەر پێشهاتەکان و ڕوئیا و دیدگای تایبەتی خۆی هەیە لەسەر ڕووداوەکان چونکە جەنابیان زۆر بە ئاگایە لە ستراتیجیەتی ووڵاتان سەبارەت بە کێشەی کورد .

بەرێزیان لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی کارناکات وەک باسیشم کرد ئامادەیه پرۆژە و پێشنیاری زۆر گرینگ و سەرکەوت بداتە هەموو لایەنێک بەبێ جیاوازی

بەڵام بەداخەوە هەندێک کەس و لایەن زۆر بە چاویلکەیەکی بچوک و تایبەت سەیری جەنابیان دەکەن وەک بلێی مامۆستا دژیایەتی حزبەکەی ئەو دەکات .
بەردەوام ئەندامەکانیان گولە بە تاریکیەوە دەنێت جەنابیان بە دژی خۆیان لە قەڵەم دەدەن ئەم تێڕوانینەیان زۆر هەڵەیە ، ئەمانە نایانەوێت جەنابیان وەک خۆی بناسن .
زۆر گرینگ بوو بۆ هەموو لایەنەکان مامۆستایان وەک ڕاوێژکارێکی گەورە سەیربکردبایە و ڕاوێژیان پێ بکردبایە و بەتایبەتی بۆ ئەم وەفدانەی کە لەگەڵ عێراق و ووڵاتانی دەوروبەر و جیهان دانوستان دەکەن لەسەر کێشەی کورد و هەرێم .
جەنابیان زۆر بە جوانی و بەویژدانەوەی کێشەی کوردی لە مەوسوعەی( جودی) دا ڕونکردوتەوە وە زۆر بەجوانی بەویژدانەوە باسی هەموو لایەنەکانی کوردستان دەکات و بە خاڵە بەهێز و لاوازەکانەوە ئەگەر کەسێکی خەمخۆر نەبێت چۆن دەلێت حزبەکەت لەم لایەنانەوە لاوازە و بەهێزی بکە !!!!

جەنابی مامۆستا پاش تەواوکردنی کولیژ چەکی بەرگری لە خاک و ووڵات لە شانی دەکات بە خوێندەواریەکی بلیمەتەوە دەچێتە رێزی شۆڕشەوە وە بەردەوام پۆست و پلە ڕەت دەکاتەوە ئێستاش کە خانەنشینە نە بەپلەی وەزیر و نە مدیر عام نە پلە و پۆستی باڵا و لەم جۆرانە خانەنشین نیە بەلکو وەک پێشمەرگەیەکی ئاسایی خانەنشینە .
ئەمە کورتەیەک بوو لەسەر لایەنێکی تێڕوانینی جەنابیان ، داواکارم لە خوای گەورە یار و یاوەری بێت و تەمەن درێژی بکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.