نهێنیەكی ترسناك لە بارەی سیخوری بۆ  وڵاتێكی دەوروبەر  لە هەرێم ئاشكرادەبێـت

لەلایەن ستاندار Posted on 298 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنیت لە هەرێمی كوردستانەوە  هەواڵ بە وڵاتانی دەورورەبەر دەدرێت.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت:” کارەساتی گەورە ئەوەیە کە ئەمڕۆ بەرپرسێکی هەواڵگری یەکێک لەو وڵاتانەی دراوسێ دەڵێت لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک بنکەی زۆرمان هەیە و خەڵکێکیش بەردەوام هەواڵمان پێدەدات “.

وتیشی:” ئەمە ئاماژەیەکی خەتەرناکە و هەرێمی کوردستان دەکاتە میدانی تەراتێنی دەزگا هەواڵگرییەکان و خەڵکێکیش بەهۆی خراپی گوزەران و قورسی ژیان و برسێتی و بێکارییەوە دەکاتە سیخوڕ بەسەر میللەتەکەی خۆیەوە” .

عەبدولستار مەجید راشیگەیاندووە:” ئەمە پێشهاتێکی تا بڵێی خەتەرناکە و ئەگەر هەرچی زووە هەولێر و بەغدا بەری پێ نەگرن، لە نزیکترین داهاتوودا شتێک بەناوی سنور و سەروەری و قەوارەی دەستوریی و ئەو شتانە بوونی نامێنێ و میللەتەکەمان لە ژێر ئاگری کۆپتەری بێگانە و تەاتێن و شەڕە قۆچی سیخوڕ و دەزگا هەواڵگرییەکاندا دەبنە سوتماکی شەڕێک کە نە ئاگای لێیەتی نە دەستی تیایەتی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.