ستاندەر
پێشەوا هەورامی وتەبێژی فەرمی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەڵامی وتەكانی سۆران عومەر رایگەدەگەیەنێت: تەحەدای دەكەم بیسەلمێنێت ئەو بڕیارە یاساییە ئەگەر خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت.
وتیشی: سەرۆكی پەرلەمان هەزار بڕیاری وابدات هەمان قیمەتی ئەوەی هەیە، كە پێرێ بڵاوكرایەوەو دەشڵێت: خۆشیان لە هەندێك شوێن وتویانە ئەمە شەرمەزارییە بۆمان لەڕووی یاسایییەوە، كە دەیكەین، چونكە سەرۆكی پەرلەمان وتبووی دەركردنی ئەم بڕیارە بۆ من ئیحراجییە و شتێكی قورسە با نەیكەم بەڵام دیارە هیچ ڕێگەیەكیان بۆ نەهێشتووەتەوە.
لە دیدارێكی دەنگی ئەمریكا، پێشەوا هەورامی راشگەیاندووە: وەك بەزەیی ئینسان لە هەڵوێستەكەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ دەركردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) تێدەگەین، بەڵام ئیتر ئەمە دۆخی سیاسییەو ناكرێت لەبەر ئەوەی هەر جارێك ئەو ئیحراج كرا شتێكی نایاسایی تێپەڕێت ئەمە دامەزراوەییە و پەرلەمانە و نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی كوردستان دەكات ناكرێت هەركاتێك تاقەتی هەبوو نایاساییەك بەسەریدا تێپەڕێنیت و بڵێت وەڵا لەژێر فشاردا بووە.