یەكگرتوو: بەرپرسیاریەتی حكومەتی عێراقە لەبارەی پێشلێكاری ناوچە سنوریەكان هەڵوێست بنوێنێ نەك هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەزاندنی سنور و پێشێلكاریەكانی ناوچە سنوریەكان بەهۆی بێ هەڵوێستی حكومەتی عێراق و نەگرتنەبەری رێوشوێنە دژ بەو پێشێلكاریانەی توركیا و ئێران.

ناوبراو بۆ (ئەلمەعلومە) راشگەیاندووە ئەگەر دەلێن ئەو هێرشانە بەهۆی ئەوەیە ناوچە سنوریەكانیان لە ژێر هەرەشەیە لەلایەن رێكخراوی تیرۆرستی پێویستە هەر هەنگاوێك بەهەماهەنگی عێراق بێت.

جەمال كۆچەر دەشلێت بێ دەنگی حكومەتی هەرێم مانای رازی بوون نیە بەو هێرشانە بەڵكو ئەركی حكومەتی عێراقە رێگری لەو دەستدرێژیانە بكات نەك هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.