لایەنێكی عێراقی لەبارەی مەترسی دۆخی ئێستای هەرێم هۆشداریدەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

ستاندەر

لە راپۆرتی خۆیدا حیزبی شیوعی عێراقی شیكاری بۆ دۆخی ئێستای عێراق و لەنێویاندا هەرێم دەكات و رەخنە لە هەردوو حكومەت دەگرێت بەوەی   سەركەوتوونین لە هێنانەدی خواستی خەڵك و رووبەروبونەوەی قەیرانەكان.

لە بەشێكی راپۆرتەكە لەبارەی هەرێمی كوردستان هاتووە هەرێمی كوردستان رووبەروی دۆخێكی زۆر سەخت بۆتەوە كە جیاواز نیە لەدۆخی عێراق. راشیگەیاندووە هەرێم رووبەروی دەستێوەردانی دەرەكی بۆتەوە لەكاروباری ناوخۆیی.

راشیگەیاندووە پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بۆتە هۆی زیادبونی نارەزایەتی خەلك.

دەشلێت هەرێمی كوردسان پێویستی بە چاكسازی راستەقینە هەیە لە بواری شەفاف كردنی داهاتەكانی بەتایبەت لە نەوت و گومرگەكان و خەرجیە گشتیەكان و سنورێك بۆ گەندەڵی دابنێت، هەروەها كۆتایی بە دیاردەی دوو ئیدارەیی بهێنێت بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان، هەروەها كار بۆ بنیاتنانی دامەزراوەیی بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.