مەسعود عەبدولخالق: توركیا یارمەتی هەر لایەنێكی داوە كە هێرشی كردۆتە سەر هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 2440 جار بینراوە 0 سەرنج
Masud-1

ستاندەر

مەسعود عەبدولخالق نوسەر و روناكبیر رایدەگەنێت سوپای توركیا وەك بلێی دەچێتە گەشتوگوزار كە سنوری هەرێمی كوردستان دەبەزێنێت و وەزارەتی پێشمەرگەش هیچ هەڵوێستێكی نیە.

لەدیدارێكی لەگەل ئێن ئارتی وتیشی:” ئەو كاتانەی هەرێم پێویستی بەهاوكاری سوپای توركیا بوە بەدەم هەرێم نەهاتوە، بۆ نمونە لەكاتی هاتنی داعش نەك هەر یارمەتی پێشمەرگەی نەدا ئاسانكاریشی بۆ داعش كرد، جگە لەوەی هاوكاری حەشدیشی كردووە، بەجۆرێك یارمەتی هەر لایەكی داوە كە هێرشی بۆ سەر هەرێم كردووە”.

مەسعود عەبدولخالق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد هێرشی توركیا هەر ئامانجی پەكەكە نیە هەموو كوردە، پێویست بو هەرێمی كوردستان توندتر قسەی هەبێت، چونكە تەعریفی پێشمەرگە پاراستنی سنورە پێویستە بەروونی ئەوە رەت بكاتەوە كە یارمەتی توركیای داوە.

لەبارەی خۆپیشاندانەكانی شیلادزێش دژی داگیركاری توركیا رایگەیاند پێویستە دەستخۆشی لێبكەین و پشتیوانی بكەین بە حكومەتیشەوە، چونكە میللەت لە حكومەت بۆ خاكی كوردستان دڵسۆزترە و هەست بە بەرپرسیاریەتی دەكات.

دەشلێت پێویستە پەكەكەش حیساب بۆ حكومەتی هەرێم بكات نابێت بلێت مادەم لە شوێنێك یارمەتی هەرێمم داوە لێی ناكشێمەوە، پێویستە پارتیش یارمەتی هیچ لایەك نەدات دژی پەكەكە، چونكە توركیا لە هیچ شوێنێك سەركەوتو نەبوە لە دەسترێژی سەربازی ئەگەر گروپێك لەو شوێنە یارمەتیان نەدا، بۆنمونە لە قوبرس و لیبیا و سوریاش هەر وایە، نابێ بهێلین لەهەرێم بەو شێوەیە  بەردەوام بێت.

مەسعود عەبدولخالق وتیشی ئەگەر توركیا لەو قۆناغە سەركەوتوو بێت ئامانجی دووەمی هەموو كوردستان و حیزبەكانە و دەركردنی بەیاننامە بەس نیە بەتایبەت پارتی. دەشلێت دەبێ حیزبەكان هەموویان داوای راپەرینی خەڵك بكەن دژی سوپای توركیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *