هەڤاڵ ئەبوبەكر لە نزیككردنەوەی لایەنەكانی حكومەت سەركەوتوو دەبێت؟ پرۆژەكە ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە ئەنجامدانی دوو كۆبونەوە لەگەل هەریەك لە باڤێل تالەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵێكی دەستپێكردووە بۆ لەیەكتر نزیككردنەوەی لایەنە سیاسیەكانی پێكهێنەری حكومەتی هەرێم، ئەویش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە بەهەمان شێوە لە رێگای تەلەفۆن لەگەل هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم قسەی كردووە.

ئەو هەوڵە هاوتەریب لەگەل هەوڵێكی سەڵاحەدیین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیە لەنێوان یەكێتی و پارتی.

بەهۆی گرژیە سیاسیەكانیان نێوانیان، زیاتر لە سێجار وادەی كۆبونەوەی باڵای پارتی و یەكێتی هەڵوەشاوەتەوە، ئێستاش ڕوون نیە هەڤاڵ ئەبوبەكر لە رێگای ئەو هەوڵەی دەتوانێ لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت بهێنێتە سەر مێزگی گفتوگۆ بۆ چارەسەری ناكۆكیە سیاسیەكان و یەكخستنیان لە چوارچێوەی پلانێك بۆ دەربازكردنی كوردستان لەو قۆناغەی تێی كەوتووە.

لەبارەی وردەكاری گفتوگۆكان و ئاراستەی بۆچونەكان، هەڤاڵ ئەبوبەكر هێشتا هیچی نەخستۆتە ڕوو، لەسەر ئەوەی گەیشتێتە كۆمەلێك خاڵی هاوبەش بۆ دەسپێكی گفتوگۆكان بەشێوەی ڕووبەروو.

جێگای سەرجە هەریەك لە مەسعود بارزانی و لاهور شێخ جەنگی كە دوو جەمسەری كاریگەری ئەو مللانێیەن هێشتا لەلایەن پارێزگاری سلێمانی گفتوگۆیان لەگەل نەكراوە، چاودێرانیش پێیان وایە ئەو دوو كەسایەتیە رۆلی كاریگەر و یەكلاكەرەوە دەبینن لە بەلا خستنی ململانێكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.