زۆر مەترسیدار- بزانە سەرۆكی هەریم چ داوایەكیان لەعیراق كردوە

لەلایەن ستاندار Posted on 390 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێک کە پێگەی الاخبار بڵاویکردۆتەوە شاندی کوردی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێم لە بەغدا داوایان لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە “پ ک ک” بە تیرۆرست بناسێنێت و بیخاتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام لەلایەن مستەفا کازمیەوە ڕەتکراوەتەوە.

جێگای باسە ئەو داوایە لەپێشودا داواکاری تورکیا بوو لە عێراق بەڵام عێراق ئەو داوایەی تورکیای ڕەتکردۆتەوە، بەپێی ئەو سەرچاوەیە کورد ئێستا خۆی داوا دەکات کە ئەوەش مەترسیەکی گەورەیە لەسەر قەزیەی کورد.
شاندی ئەوجارەی کورد لە بەغدا پێکهاتووە لە هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ـ پارتی، هەردوو جێگرەکەی مستەفای سەید قادر ـ گۆڕان،  شێخ جەعفەر ـ یەکێتی و شاندی یاوەریان.
تاکو ئێستا سەرۆکایەتی هەرێم ئەو هەواڵەی ڕەتنەکردۆتەوە ئەگەر هەواڵەکە دروست بێت و ڕەتنەکرێتەوە ئەوە بەرپرسیاریەتیەکی مێژوویی گەورە دەکەوێتە ئەستۆ سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی.

ستاندەر لە سەرچاوەیەکی تر زانیویەتی سەرۆککۆماری عێراق  ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە ڕەتکردنەوەی ئەو هەوڵەی بە تیرۆر ناساندنی “پ ک ک” و مەترسیەکانی ئەو هەوڵەی بۆ مستەفا کازمی ڕونکردۆتەوە.

بۆ ساغکردنەوەی ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵە ستاندەر هەوڵیدا پەیوەندی بکات بە شاندی کوردی لە بەغدا بەڵام پەیوەندیەکە بەردەست نەبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.