بەر لە هێرشەكەی توركیا حكومەتی هەرێم چی لەبارەی وردەكاری ئۆپەراسیۆنەكە زانیوە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەكان حكومەتی هەرێم ئاگاداری ئۆپەراسیۆنە نوێیەكەی سوپای توركیا بوە لەناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان.

به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ ئێس ئێن ئێن ئاشكرای كردووە، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوه‌خته‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ له‌ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كانى چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ”.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەكە   كه‌ناڵى ئیتیجاهى عێراقى و رۆژنامه‌ى زه‌مه‌نى توركیى ئه‌و زانیارییه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌، “چه‌ند به‌ڵگه‌ و زانیارییه‌ك ئاشكرا بووه‌ كه‌ نیشانى ده‌دان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى توركیا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانیاندا هه‌بووه‌ پێش ئه‌نجامدانى ئۆپراسۆنه‌كانى چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ”.

جێی باسە سوپای توركیا ئێستا بەشێوەی هەمیشەیی 17 بنكەی سەربازی لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.