شیكاری بۆ یاداشتەكانی جۆن بۆڵتن، دیوە شاراوەكەی تێگەیشتنی ترەمپ لەكەیسی كورد

لەلایەن ستاندار Posted on 329 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی یاداشتەكانی راوێژکاری پێشووی ئەنجومەنی ئاساییشی ئەمریکی جۆن بۆڵتن بە ناوی “ئەو ژورەی کە تێیدا رویدا؛ یاداشتێکی کۆشکی سپیی” تێگەیشتنی ترەمپ بۆ مەلەفی كورد زۆر هەژارە و تێكەلیەك لەنێوان باشور و رۆژاڤای كوردستان هەیە.

لە لاپەرە 41ی یاداشتەكانی جۆن بۆڵتن‌ لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا و رۆژاڤا هاتوە ترەمپ باسی لەوە کردووە کە ڕاوێژارەکانی بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، ئەوانەی دەیانەوێت “بۆ هەمیشە” بمێننەوە، ئەوانەشی دەیانەوێت “بۆ ماوەیەکی دیکە” بمێننەوە. بەڵام ترەمپ پێچەوانەی هەردوو بەرەکە بووە و وتوویەتی: “بەهیچ شێوەیەک نامەوێت بمێنینەوە. حەز بە چارەی کوردەکان ناکەم، ئەوان لەدەست عێراقییەکان ڕایانکرد، لەدەست تورکەکان ڕایانکرد. تاکە جارێک کە ڕاناکەن ئەو کاتەیە کە ئێمە هەموو دەوروبەریان بۆردومان دەکەین بە فڕۆکەی F-18.”

لەبارەی ئەو پەرەگرافەوە بە تێگەیشتنی شارەزایان دەردەكەوێ ترەمپ كەمترین زانیاری لەبارەی مەلەفی كورد هەیە، نەیتوانیوە جیاكاری لەنێوان مەلەفی كورد بكات لە سوریا و عێراق، بۆیە ئەو راكردنەی كە باسی دەكات پەیوەستە بە باشوری كوردستان نەك سوریا، دەردەكەوێت دیبلۆماسیەتی كورد  نەیتوانیوە تێگەیشتنێكی دروست لەبارەی مەلەفی كورد بگەینێتە ترەمپ، بەتایبەت هەر بەگوێرەی یاداشتەكە ترەمپ نەیزانیوە بەریتانیا چەكی ئەتۆمی هەیە، بەو مانایەی لە روی زانیاریەوە ترەمپ زۆر هەژارە و پێویست بو كورد بەشێوەیەكی وردتر كار لەسەر ئەو بابەتە بكات،   سەرەرای خەرجكردنی پارەیەكی زۆر لە لۆبیكردن بەڵام نەتوانراوە لەو روەوە دەسەڵاتدارانی كورد سەركەوتووبن.

تەنانەت لەكاتی كۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەل دۆنالد ترەمپ، لەكاتی قسەكانیدا بەرونی دیاربو كە ترەمپ ناتوانێ جیاوازی لەنێوان مەلەفی باشور و رۆژاڤای كوردستان بكات، سەرۆكی هەرێمیش سەركەوتو نەبوە لە وەسفكردنی مەلەفەكە و گەیاندنی پرسی كورد لە پارچەكانی كوردستان وەك خۆی.

هەر پەیوەندیدار بەو خاڵە، ئەزمونی باشوری كوردستان لە پاشەكشەكانی لەكاتی شەردا بە زیان بۆسەر رۆژاڤاش شكاوەتەوە، لەكاتێكدا لە رۆژاڤا لەهیچ شەرێك بەبێ قوربانی دانی زۆر شەرڤانان سەنگەریان چۆڵ نەكردوە نە بۆ داعش نە بۆ توركیا و هێزەكانی تریش، لەكاتێكدا لە كاتی شەری داعش و دوای ریفراندۆم لە باشور زۆر بە ئاسانی فەرماندە و بەرپرسە باڵا سیاسی و سەربازیەكان فەرمانیان بە كشانەوە كردووە، كە ئەوە كاریگەری خراپی لەسەر سومعەی كورد دروست كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.