میدیای سەرۆكی حكومەت وەڵامی پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگی دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 376 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی هەڕەشەی هەڵپەساردنی كارەكانی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمان و داواكاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد لەئەگەری رێكنەكەوتن لەگەل بەغدا، میدیای سەرۆكی حكومەت وەڵامی لاهور شێخ جەنگی دەداتەوە.

كوردستان24 كە وەك میدیایەكی پشتیوانی  سەرۆكی حكومەت ناوی دەهێندرێت لە هەوالێكدا رایدەگەیەنێت لە میدیاكانی سەر بەلاهور شێخ جەنگی لێدوان دژ بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەدرێت و لە میدیا فەرمیەكانی یەكێتی راگەیەنراوەكە لابراوە.

نوسیویەتیشی لێدوانەكانی لاهور شێخ جەنگی پێچەوانەی ناوەرۆكی راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە دەردەكەوێت كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نەیتوانیوە كێشە و ململانێی ناوخۆیی یەكێتی كۆتایی پێبهێنێت.

هەرەشەی كشانەوەی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمان لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ وەفدی یەكێتی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا بۆ گەیشتن بەرێكەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.