پێشنیاری مالیكی بۆ چارەسەری كێشەی دارایی هەرێم و بەغدا ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی فراكسیۆنی دەولەتی یاسای لە كۆبونەوەیدا لەگەل نێچیرڤان بارزانی، نوری مالیكی پێشنیاریێكی خستۆتە بەردەست بۆ چارەسەری كێشەی نێوان هەرێم و لەغدا لە پەیوەندیدار بە نەوت.

سەرچاوەكە وتویەتی نوری مالیكی رایگەیاندوە تاكە چارەسەر بۆ كێشەی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا دەرچواندنی یاسای نەوت و غازی عێراقە كە لە 2007 ەوە ئامادەكراوە بەڵام رێكەوتنی لەسەر كراوە.

مالیكی پێشنیاری كردووە جارێكی تر پرۆژەكە بگەرێندرێتەوە ئەنجومەنی وەزیران لەوێ گفتوگۆی لەسەر بكرێت رێكەوتنی لەسەر بكرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكە نێچیرڤان بارزانی رەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەو چارەسەریە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.