سەركردەیەكی بزوتنەوە: هەندێك پەرلەمانتاری کوردی عێراقچیمان هەیە، ئایا ئاگایان لە گەندەڵییەکانی عێراق نیە رەخنە لە هەرێم دەگرن

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی رەخنە لە بەشێكی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەگرێت كە تەنها رەخنە لە هەرێم دەگرن و ئاگایان لە گەندەلیەكانی عێراق نیە و بەعێراقچیش ناویان دەهێنێت، بەبێ ئەوەی دیاری بكات مەبەستی كامە پەرلەمانتارانەن.

حەسەن شێخانی، ئەندامی مەکتەبی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە ئاژانسی باسنیوزی راگەیاندوە: “هەندێك پەرلەمانتاری کوردی عێراقچیمان هەیە، ئایا ئاگایان لە گەندەڵییەکانی عێراق هەیە؟ چونکە کە نە لێدوان یان بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی گەندەڵیی عێراق ناکەن، تەنانەت یەك پۆستی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشیان لەسەر گەندەڵییەكانی ئەوێ نییە“.

دەشلێت ”ئەو جۆرە پەرلەمانتارانە هەر بۆ ئەوە چوونەتە بەغدا، ڕەخنە لە هەرێمی کوردستان بگرن کە ئەوەش بە خزمەتی نەیارانی کورد دەشكێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.