بڵێسە جەبار فەرمان: تورکیا کورد بە دوژمنی خۆی دەبینێ لە شیلادزێ بژیت یان شارباژێڕ

لەلایەن ستاندار Posted on 502 جار بینراوە

ستاندەر

بلێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت  “هەمو هەفتەو مانگ و وەرزو ساڵێک تراژیدیا رومان تێ ئەکات. تورکیا کورد بە دوژمنی خۆی دەبینێ لە شیلادزێ بژیت یان شارباژێڕ.”

بەناویشانی   چەکی دیبلۆماسی چارەسەرە(تورکیا دژی ئەزمونی هەرێمی کوردستانە) لە وتارێكدا نوسیویەتی “لە روداوەکەی کونەماسیەوە دەرکەوت تەنیا ئیدانەکردن و بەیان دەرکردن بەس نیەو هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە”تورکیا دژی ئەزمونی هەرێمی کوردستانە. ئاخر کارەساتە سەیرانگاکان بکرێنە ئامانج و لەگەڵ مناڵ و ئازیزانت روو لە سەیرانگایەک بکەیت شەھید بکرێی یا بریندار ببیت.”

بڵێسە جەبار فەرمان، راشیگەیاندووە”قانونی دەولی و مافی مرۆڤ ھیچ ئەرزشێکی نیە. تورکیای بەناو ئیسلام ئەجری دراوسێیەتیش نازانێ، هەمو سنورێکی سیاسی و جوگرافی و قانونی ئەبەزێنێت. هاوڵاتی مەدەنی دەکاتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی.”

نوسیویەتیشی”لەگەڵ شەڕ و کوشتن و چارەسەری چەکداری نیم، رێگای دیپلوماسی و چەکی دیبلۆماسی باشترین فشارە بۆ راگرتنی ئەم زوڵم و تاوانانە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.