گۆڕان لەگەل سێ لایەنی سەرەكی كۆدەبێتەوە “ئامانجەكە بخوێنەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئیستا و دواین گۆڕانكاریەكان سەردانی هەریەك لە پارتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو دەكەن.

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەمبارەیەوە رایگەیاندووە بۆ تاوتوێکردنی بۆچونی لایەنەکان و گۆڕانکارییەکان ئێستا و دۆخی سیاسی.

وتیشی: دەمانەوێت پلانی ساڵی داهاتو ئامادە بکەین بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان.

پێشتر ستاندەر زانیاری لەبارەی ئەو هەولەی بزوتنەوەی گۆڕان بلاوكردەوە و كە بەشێكی بەهۆی زۆربونی نارەزایەتیە ناوخۆییەكانی گۆڕانە لە ئەدای حكومەت و جێبەجێنەكردنی چاكسازیەكان و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ ئەو قۆناغەی بزوتنەوەكە.

دەرباز محەمەد لەبارەی پەیوەندیان لەگەل یەكێتی رایگەیاندووە ماوەی مانگێكە یەكێتی خۆی بێدەنگ كردوە لەو دەستپێشخەریەی ئەوان كە پێشتر بەیەكەوە باسیان كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.