ستاندەر
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەكات هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق هەنگاوی خێرا و بەپەلە بهاوێژن بۆ روبەروبونەوەی هێرشەكانی توركیا، هەروەك چۆن داوای لیژنەیەكی پارێزەران دەكات بۆ بەرزكردنەوەی داوایەك بۆ دادگای نێودەولەتی دژی پێشێلكاریەكانی توركیا.
لە راگەیەنراوێكدا فراكسیۆنی یەكێتی نیگەرانی خۆی پیشانداوە لە شەهید بوون و برینداربونی چەند هاوڵاتیەك لە ناوچەی كونە ماسی پارێزگای سلێمانی بەهۆی هێرشی فرۆكەی توركی. رایگەیاندووە توركیا هێچ رێزێكی لە داواكاری حكومەتی عێراقی نەگرتوە بۆ كۆتایی هێنان بەو دەستدرێژیانە.
ئەو هەولەی فراكسیۆنی یەكێتی بە هەولێكی نوێ و نەوعی دەبینرێت، بە بروای شارەزایان پێویست بوو حكومەت و پەرلەمانی هەرێم بەناوی هەموو هەرێم ئەو داواكاریە بكەن نەك تەنها حیزبێك، كە تا ئێستا لەو روەوە هەڵوێستی زۆرینەیان رون نیە.