پرسی كورد لە پرۆگرامی پارتەكانى توركیا

لەلایەن ستاندار Posted on 625 جار بینراوە 0 سەرنج
bdullah

عەبدولڵا كامەران

لەماوەى رابردوو هەریەكە لە عەلى باباجان و داود ئوغلوی كاربەدەستانى دیاری پێشوى ئاكپارتى  دوو حزبی نوێیان دامەزراند و دەست لە كاركێشانەوەیان لە حزبە حوكمڕانەكەى ئەردۆغان راگەیاند. بە خوێندنەوەى ئەو بەشەی كە پەیوەستە بە كورد لە پەیرەوە پرۆگرامى ئەو دوو حزبە نوێیە, بریارمدا خوێندنەوەك بۆ پەیرەوەى پارتەكانى دیكەش پەیوەست بە پرسی كورد بكەین,كە بریتین لەمانە (ئاكپارتى, جەهەپە, مەهەپە, (چاك-iyi) (داهاتوو-gelecek), (دەوا-deva).

1-ئاكپارتى(داد و گەشەپێدان): پارتی حوكمرانى ئێستاى توركیایە, لە لایەن رەجەب تەیب ئەرۆغان كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانى پارتەكە بەرێوە دەبرێ, لە پەیرەوەى ئەم حزبەدا زۆر شەرمنانە تەنها یەك جار ناوى كورد هاتوە ئەوەیش نەك وەك پرسی كورد, بەڵكو وەك ناوێك بۆ كێشەى باكور لە توركیا.

(Kimimizin Güney Doğu, kimimizin Kürt, kimimizin teror sorunu dediğimiz olay, maalesef Türkiye’nin bir gerçeğidir) .

(ئەو كێشەیەى هەندێكمان ناوى  (رۆژهەڵاتى باكور, هەندێكمان كورد, هەندێكمان تێرۆر)مان لێناوە, بەداخەوە كێشەیەكی راسەقینەى توركیایە.) ئەم رێك وەرگێرانى ئەو تاكە شوێنەیە كە ناوى كوردی  لێهاتوە.

2- جەهەپە(پارتى كۆمارى توركیا): دووەم پارتیە لە رێژەى زۆری دەنگدەرانى لە توركیا, لەلایەن كەمال ئەتاتورك دامەزرێنەى كۆمارى نوێی توركیا دامەزرێنراوە, لە ئیستادا كەمال كڵچدار ئۆلو سەرۆكایەتى دەكا، گەورەترین پارتى ئۆپۆزیسۆنی توركیایە، ئەگەرچى لە ماوەى ڕابردوو زۆر دژایەتى كوردیان كردوە، بەلام لە ئیستادا لە پەیرەوى نوێ حزبەكە زۆر جەخت لەسەر پاراستنى كلتورو ریزگرتن لە هاونیشتیمانیانى كوردى توركیا كراوەتەوەو جەختیش لە رەخساندنى هەلى كار وفەراهەمكردنى  خۆشگوزەرانى ئەو ناوچانە كراوە كە زۆرینە دانیشتوانى كوردن، ئەوە جگە لەوەى لە پەیرەوەكەدا باسی  هەریمى كوردستان كراوە، هەولى دروستكردنى پەویەندى دۆستانەو رەخساندنى خویندن لە توركیا بۆ كەنجانى كورستان جەختى لەسەر كراوەتەوە.

 

KuzeyIraklı genclere Turkiye’de eğitim ve staj olanağı sağlanacaktır.

3- مەهەپە(پارتى بزوتنەوەى قەومى): خاوەن چوارەم زۆرترین رێژەى پەرلەمانتارە لە توركیا، لەدواى هەریەك لە ئاكپارتی و جەهەپە و هەدەپەوە، لە لایەن ئالپارسلان توركێش دامەزرێنراوە، لە ئێستادا دەولەت باخچەلی سەرۆكایەتى دەكات  و هاوپەیمانی ئاكپارتیەو نێوانى هەریەك لە ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیش لە پەیوەندێكى سیاسیەوە گۆراوە بۆ هاورێیەتى. لە ڕوانگەى ئەم پارتیەوە بالایى بۆ قەومی توركە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك  وشەى كورد لە پرۆگرامى ئەم پارتە بونى نییە و پرسی كوردیش لای ئەو پارتە یەكسانە بە پرسی تیرۆر.لە باسی عیراقدایشدا باسی  پاراستنى مافى  توركمانەكانی عێراق  و  جەختی لەیەك پارچەى خاكى عیراق كردوەو گریداوە بە پاراستنى ئاسایشى توركیا.

 

4- چاك(ئیی پارتی): خاوەن پێنچەم زۆرترین رێژەى پەرلەمانتارە لە توركیا، لەلایەن خاتوو میرال ئاكشەنار پەلەمانتاری پێشوى مەهەپە لە 2017 دامەزرینراوەو هەر خۆشی سەركردایەتى دەكا، وەك دوو پارتى ئۆپۆزسیۆن لەگەل جەهەپە لەهاوپەیمانەتیدان, لە پرۆگرامى ئەم پارتەشدا ناوى كورد نەهاتوە.

5-داهاتوو:  پارتێكى نویێ توركیایە, تائێستا هیچ بەژدارێكى لە هەڵبژاردنەكان نەبووە، لەلایەن داود ئوغلۆوە دامەزرێنراوەو سەركردایەتى دەكرێ، كرانەوەیەكى تەواو بە ڕوى كێشەى كورد لە توركیا لە پەیرەوى حزبەكەدا هەیە، تاكە پارتێكیشە ناوى كوردستان لە پەرەوەكەى دا هەیەو نالێت باكوری عێراق، كێشەى كورد لە توركیا بە زولم و زوردارى حوكمەتەكانى پێشوو دەبەتستێتەوە نەك میللەتى كورد، بەلێنى فەراهەمكردنى نەك تەنیا  پەیوەندێكى باش بەڵكو قوڵ و ستراتیژی لەگەڵ هەرێمى كوردستان داوە.

6- دەوا: پارتێكى نوێى توركیایە، لەلایەن عەلى بابەجانە دامەزرێنراەوە سەركردایەتى دەكرێ، وەك پارتەكەى داود ئوغلو كرانەوەیەكى باشی هەیە بەروى كێشەى كورد لە توركیا، ئەگەچى ناوى كوردستان لە پەیرەوەكە نەهاتوە بەڵام زاراوەى باكوری عێراقیشی بە كارنەهێناوە، بەڵكو هەرێمى حوكمەتى كوردانى عێراقی بەكارهێناوە.

لە پەیرەوەكە پرسی كێشەى كوردى بۆ نادیموكراسی بوون و سەرپێچی كردنى مافی مرۆڤ لەلایەن حوكمەتە یەك لە دواى یەكەكانى  توركیا گێرداوەتەوە، چارەسەركردنى كێشەكەشى پەیەوەست كردوە بە دیموكراسی بون و ریزگرتنى مافى مرۆڤ لە توركیا.

ماوەتەوە بڵێن: خواستنى دنیایەكى بێ تورك بۆ كوردێك بێ كوردێكیش بۆ توركێك نا مومكینە، كەوابوو تەنیا لە چوارچێوەى جارنامەى مافی مرۆڤ و ریزگرتنى جیاوازیە كلتورییەكان و ئاینیەكان دەتوانری كێشەى كورد و تورك چارەسەر بكرێ، ئەمەش  لە رێگەى نزیكبونەوەو هەماهەنگى ئەو پارتە كوردی و توركیانەوە دێتە كایەوە كە باوەڕیان بە پێكەوەژیان و مافەكانى مرۆڤ هەیە و ریز لە جیاوازى نەتەوەیی و كلتورى دەگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *