بەپەلە: كوردستان و بەغدا نەگەیشتونەتە رێكەوتن وردەكاریەكە بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 318 جار بینراوە

ستاندەر

وەفدی هەرێمی كوردستان نەگەیشتونەتە رێكەوتن لەگەل بەغدا لەسەر پرسی بودجە و شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و رادەستكردنی نەوت بە بەغدا و فرۆشتنی لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە.

بەپێی زانیارییەکانی كەناڵی نەوت و گازی كوردستان، عێراق بە مەرجەکانی کورد رازی نەبووەو، ئەو بڕە پارەیەش نادات کە کورد داوای کردووە، ئامادەش نییە داهاتی نەوت لە بری نەوت وەربگرێت.

کورد دەیەوێت نەوت ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق نەکات، بەڵکو داهاتی نەوتی فرۆشراو دوای لێدەرکردنی حەقەدەستی كۆمپانیاكان، بداتە بەغدا، بەڵام ئەمە بە دڵی بەغدا نییەو، چاودێرانی کوردیش بە زەرەر بۆ هاوڵاتیانی کورد دایدەنێن.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو كەناڵە   هەرێم ئامادەیە لەسەر نەوت لەگەڵ بەغدا رێککبکەوێت، بەڵام کێشەی گەورەی نێوانیان بڕی ئەو پارەیە کە مانگانە لە بەغداوە دەنێردرێت، کورد داوای کردوە، 750 ملیۆن دۆلاری مانگانەی پێبدرێت، بەڵام بەغدا ئامادە نییە لە 400 ملیۆن دۆلار زیاتر بدات، بۆیە وەفدەکە بەبێ رێککەوتن گەڕاونەتەوە هەرێم و چاوەڕێ دەکەن لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا کۆ ببنەوە تا بۆ سەردانی داهاتوویان قسەی کۆتاییان پێبێت.

هۆکاری رادەست نەکردنی نەوت لەلایەن کوردەوە بە بەغدا، وەك كەناڵی نەوت و گازی كوردستان نوسیویەتی رێكەوتنی پەنجا ساڵەی توركیایە کە دەبێت نەوتی کوردستان بە بۆڕی نەوتی کوردستاندا بڕوات بۆ تورکیا و لەوێوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت و، دەسەڵاتی رەهای کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە بەسەر نەوتەکەیەوە.

نوسیویەتیشی بەگوێرەی بۆچونی چاودێران، ئەمە بە زیان بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبینن و پێیانوایە، بەمجۆرە نەوتی کوردستان بە ناشەفافی دەمێنێتەوەو، سوودمەندی یەکەم تێیدا کۆمپانیا نەوتییەکانی ناو هەرێمی کوردستانن و تورکیایە، چونکە بە پارەیەیەکی زۆرتر نەوت بۆ حکومەتی کوردستان دەردەهێنن و دەیپاڵێون و دەیگوازنەوە، بە نرخێکی کەمتریش دەیفرۆشن، کە هەر بەرمیلێکی 9 دۆلار کەمترە لەو نرخەی بەغدا دەیفرۆشێت.

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.