فوئاد حوسێن چەند نهێنیەكی فرۆشتنی نەوتی كوردستان ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 242 جار بینراوە

ستاندەر

د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەل 55 كۆمپانیای بواری نەوت كردوە تا ئێستا بۆ بەرهەم هێنانی نەوت، بەشێكیشیان ئێستا كشاونەتەوە.

ناوبراو لەبارەی فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل رایگەیاندووە حكومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەل چەند كۆمپانیایەك كردووە بۆ بە بازاركردنی نەوتی هەرێم، لەكاتی فرۆشتنیشی بەشێكی ئەو نەوتە دەفرۆشترێتە ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتی عێراق نەوتی بە ئیسرائیل نەفرۆشتوە، حكومەتی عێراقیش پێشوو داوای دژی چەند كۆمپانیایەك بەرزكردۆتەوە كە مامەلەیان بەنەوتی كوردستان كردووە خستویتنە لیستی رەش.

وتیشی بەغدا دو جۆر سكاڵای تۆمار كردووە یەكێكیان دژ بەهەرێم بە هۆی فرۆشتنی نەوت كە پێی وایە قاچاخچیەتیە، لەلایەكی تریش دژ بەو كۆمپانیایانەی كە مامەلە بەنەوتی هەرێم دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.